پاکستان بۆ کۆبوونەوەی بەپەلە بانگێشتی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات

پاکستان بۆ چالاکییەکانی ئاژاوەگەڕی هیندستان لە جامو کەشمیر بانگێشتی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات بۆ کۆبوونەوەی داخراوی بەپەلە.
بە پێی راگەیەندراوی دیپلۆماتکارێک کە بۆ ئەلجەزیرەی قسەی کردووە، حکومەتی ئیسلامئاباد بەهۆی چالاکییەکانی ئاژاوەگەڕی هیندستان دوای هێرشەکەی شاری پاهالگام لە جامو کەشمیر و کوژرانی ٢٦ مەدەنی بانگێشتی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد بۆ کۆبوونەوەی بەپەلە.
هیندستان ئیدعا دەکات کە هێرشکارەکان لە پاکستانەوە دزەیان کردووە ناو وڵات؛ پاکستان ئەم ئیدعایانە رەتدەکات و هیندستانی بە بەڕێوەبردنی هەڵمەتی بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست بە شێوەی سیستماتیک تۆمەتبار کرد.
لە سەر راسپاردنی ئیسحاق دار وەزیری دەرەوەی پاکستان، ئیفتیخار ئەحمەد نوێنەری هەمیشەیی پاکستان لە نەتەوە یەکگرتووەکان سەردانی ئەنجومەنی ئاسایش کرد. دەستنیشان کرا، پاکستان دەیەوێت کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئاگادار بکات و راگرتنی رێککەوتنی ئاوەکانی رووباری سیند لە لایەن هیندستان بهێنێتە ڕۆژەڤ.
دوای هێرشەکەی ٢٢ی نیسان هیندستان راگەیاند کە رێککەوتنی ئاوەکانی رووباری سیندی راگرتووە و بانگێشتی دیپلۆماتکارانی پاکستانی کرد کە لە ماوەی هەفتەیەکدا وڵات بەجێ بهێڵن. لە بەرامبەردا حکومەتی ئیسلامئاباد هەموو جۆرەی چالاکی بازرگانیی لەگەڵ هیندستان راگرت، ئاسمانەکەی بە رووی هیندستان داخست و ژمارەی دیپلۆماتکارانی هیندستانی لە وڵات کەمکردەوە. هەروەها پاکستان راگەیاند کە هەرجۆرە دەسوەردانێک لە رووباری سیند وەک راگەیاندنی شەڕ هەڵدەسەنگێنن.
دوای بەرزبوونی گرژییەکان سەرگەی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی رووسیا لەگەڵ هاوتا پاکستانییەکەی ئیسحاق دار پەیوەندیێکی تەلەفۆنی ئەنجام دایەوە و راگەیاند کە ئامادەن لە نێوان لایەنەکان ناوبژوانی بکەن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئۆفیسی میدیایی حکومەتی غەززە راگەیاند، "پلانی دابەشکردنی هاوکارییەکان لە لایەن سەهیۆنییەکان کە هێزێکی داگیرکەرە و مافەکانی مرۆیی پێشێل دەکات و بەردەوامە لە گەماڕۆ رەتدەکەین."
لە شاری مەخاجقەڵای هەرێمی داغستانی وڵاتی رووسیا لە ئەنجامی هێرش سەر تیمەکانی پۆلیسی هاتوچۆ ٢ پۆلیس گیانیان لەدەستدا.
لە کینیا بەهۆی هێرشێکی یاریگاکانەوە زیاتر لە ٧٠ هاندەری تۆپی پێ بریندار بوون.
لە شارۆچکەی هوالیێنی وڵاتی تایوان بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٧ رووی دا.